وڵاتانی عەرەبی: داوا دەکەین نوێنەرایەتیی UN بۆ هاوکاریکردنی سووریا دابمەزرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لەبارەی دۆخی سووریا لە ئوردن
ئاڤا نیوز
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە ئوردن لەبارەی دۆخ و پێشهاتەکانی سووریا کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی سووریا دابمەزرێنێت. هاوکات پشتیوانیی خۆیان بۆ گەلی سووریا و پێشکەشكردنی هاوکارییەکان دووپات کردەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد و پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەر لە سووریا، وڵاتانی عەرەبی لەبارەی دۆخی ئەو وڵاتە لە ئوردن کۆبوونەوە
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی پەیوەندیی وەزاریی عەرەبی بەیاننامەی کۆتایی لەبارەی سووریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
• پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ڕاگوزەریی ئاشتیانەی سووری - سووری دەکەین کە کۆکەرەوەی هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سووریا بێت.
• پشتیوانیکردنی ڕۆڵی نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا دەکەین و داوا لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کار لەسەر دامەزراندنی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات بۆ هاوکاریکردنی سووریا بۆ پشتگیریکردن و پرۆسەی ڕاگوزەری و هاوکاریکردنی گەلانی سووریا.
• پێویستە ڕێز لە مافەکانی گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بگیرێت و مسۆگەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان.
• پابەندبوون بە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چونکە مەترسییە بۆ سەر سووریا و ناوچەکە و تەواوی جیهاندا.
• سەرکۆنەی دەستدرێژی و پێشڕەویی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا دەکەین کە دەستدرێژی کردووەتە سەر چەندین شوێنی دەوروبەری ناوچەکە لە چیای شێخ و هەردوو پارێزگای قونەیترە و دەوروبەری دیمەشق، ئەمەش پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لە ئوردن لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و تورکیا بڕیاریان داوە باڵیۆزی خۆیان لە دیمەشق بکەنەوە و پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ببەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب