چەند تانک و چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لە پارێزگای درعا لە سووریا
ئاڤا نیوز
دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سوپای ئیسرائیل هاتۆتە نێو خاکی سووریا و لە باشووری وڵاتەکە چەند کیلۆمەترێک پێشڕەویی کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئیسرائیل دەستی بەسەر سێ گوندی دیکەی سووریا داگرتووە.
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد، ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا ئەنجامداوە. لەهەمان کاتدا لە ڕێگەی هێرشی زەمینییەوەش پێشڕەوی بۆ سەر باشووری ئەو وڵاتە دەستپێکردووە و چەند گوند و شوێنێکی داگیرکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سوپای ئیسرائیل لە پێشڕەوییەکانیدا بەرەو باشووری سووریا بەردەوامە، گوندی (جوملە)ی سەر بە پارێزگای درعای لە باشووری سووریا داگیرکردووە، ھەروەھا دەستی بەسەر گوندەکانی (مەزرعەت، بەیت جن و مەغەر میر)ی سەر بە پارێزگای دیمەشق داگرتووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەم چەند ڕۆژەی دواییدا سوپای ئیسرائیل ھێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئامانجە سەربازییەکان لە سووریا چڕکردووەتەوە، ئەوەش بە پێشێڵکردنێکی ڕوونی سەرەوریی سووریا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دادەندرێت.
باکگراوند: دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ساڵی 1974 کە لەبارەی هێڵی جیاکردنەوەی سنوورەکەی لەگەڵ سووریا بوو، ڕاگەیاند و ناوچەی عازلەی سەر بە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب