سێ کارمەندی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگی دەنگدەران
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی ئەم هەفتەیە پارەی كارمەندانی سەر سندووق دەگاتە بانكەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام دابەشكردنەكەی بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە، دەكەوێتە دوای سەری ساڵ.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە دوو مانگە دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كراوە، 41 هەزار فەرمانبەر و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان لەم هەڵبژاردنە كارمەندی سەر سندوق بوون و تا ئێستا شایستەكانیان وەرنەگرتووە. پارەکەش لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینارە، کارمەندە یەدەگەکانیش 50 بۆ 100 هەزار دینار وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووق كۆبوونەتەوە و گەیشتوون بەو دەرئەنجامەی تا لیستەكان بەگوێرەی دابەشبوونی جوگرافی بەسەر بانكەكان دابەش بكەن، ڕەنگە كارمەندانی سەر سندووق دوای سەری ساڵ شایستە داراییەكانیان وەربگرن.
ڕوونیشی كردەوە، لەم چەند ڕۆژەدا پارەكە لە بانكی ڕافیدەینەوە بۆ لقی بانكەكان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت، بەڵام بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵ لەلایەك و ئامادەكردنی لیستی كارمەندەكان بەگوێرەی دابەشبوونی جوگرافی بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە بانكەكان دروست نەبێت، ڕەنگە دابەشكردنی پارەكە بكەوێتە دوای سەری ساڵ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارەی تەرخانكراو بۆ كارمەندانی سەر سندووق زیاتر لە مانگێكە بەگوێرەی ئیشعاری بانكی ڕافیدەین، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕاكێشراوە و ڕێكارەكانی ناردنی بۆ سەرجەم گەنجینەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەواوبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە