ئەردۆغان: پەکەکە کێشە دەخاتە نێوان برایەتی کورد و تورک
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 کانوونی یەکەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێ، "دەبێت پەکەکە و داعش یان چەکەکانیان دابنێن، یان ئەوەتا لەگەڵ چەکەکانیان لەناو خاکی سووریا دەیاننێژین".
چیرۆکی سەرەکی: لەمیانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد، کە بەشێکی وتارەکەی تەرخانکرد بۆ قسەکردن لەبارەی ئاساییش و ئەمنییەتی تورکیا و ئەو لایەنەنانەی کە وەک ئەردۆغان دەڵێت" مەترسین بۆ سەر ئەمنییەت و ئاسایشی وڵاتەکەی"، لەنێویاندا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ڕێکخراوی داعش.
لێدوانی فەرمی: سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، " سوورین لەسەر لەناوبردنی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییانەی دەبنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و سووریا". ئەردۆغان گوتیشی، " ئەوان یان خۆیان چەک دادەنێن، یانیش لەگەڵ چەکەکانیان لە خاکی سووریا دەنێژرێن''.
زانیاریی زیاتر: ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا لەبەردەم فراکسیۆنی پارتەکەی گوتیشی:
- پەکەکە کێشە دەخاتە نێوان تورک و کورد. ئێمە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لەناو دەبەین کە بیەوێت لەنێوان ئێمە و خوشک و برا کوردەکانمان دیوارێک لە خوێن دروست بکات.
- تورکیا تاکە هاوپەیمانی ناتۆیە کە کاری لە پێشینەی لە نابردنی داعشە لە سووریا، بۆ ئەوە کەس وانە بە ئێمە نەڵێتەوە.
- ئەحمەد شەرع لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی باش ئیدارەی سووریا بەڕێوەدەبات.
- لە ماویەکی نزیکدا کونسووڵخانەی تورکیا لە حەلەب دەکەینەوە.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، زیانی ئابووری تاوانەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی هەڵاتووی سووریا نزیکەی 500 ملیار دۆلاربووە، تورکیا تیمێکی وەزارەتی وزە و وەبەرهێنان بۆ سووریا دەنێرێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات ژێرخانی وزە و بەرهەمهێنان لە سووریا بوونیادبنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب