ئیدارەی نوێی سووریا دەستکاری پرۆگرامەکانی خوێندن دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کانوونی دووەم

چەند خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی لە سووریا، وێنە: washingtoninstitute
ئاڤا نیوز
ئیدارەی نوێی حکومەتی کاتیی سووریا، گۆڕانکاریی لە پڕۆگرامەکانی خوێندن لە سەرجەم قۆناغەکان دەکات و هەموو ئەو ئاسەوارانە لەنێو پرۆگرامەکان ناهێڵێت کە پەیوەندیان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەدەوە هەیە.
بەڵگە: بەپێی ئەو بەڵگانەی کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، لەلایەن "وەزارەتی پەروەردەی کۆماری عەرەبی سووریا"وە دەرچووە و بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سووریا گشتاندنی بۆ کراوە.
قووڵتر: بەپێی گشتاندنەکە، پڕۆگرامەکانی خوێندن لە پۆلەکانی یەکەم تا سێیەمی ناوەندی لە کۆماری عەرەبی سووریا بۆ ساڵی خوێندنی 2025ی زایینی هەموارکردنەوەی بۆ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نێو خشتەکەدا هەموو ئەو وانانە و بەش و لاپەڕانە دیاریکراون کە پێویستە لەنێو پرۆگرامەکانی خوێندن دەربهێنرێن، لەوانە وێنە و ناوی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی، سروودی نیشتمانی، شۆڕشت هەشتی ئازار، وێنەی کۆلارە، وێنەی پەیکەر و چەند بابەتێکی دیکە کە پەیوەندیان بە سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعسەوە هەیە لەنێو پرۆگرامەکاندا.
باکگراوند: ڕۆژی 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند و دواتر دەستیان بە هەنگاونان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ڕاگوزەر بە سەرۆکایەتی محەممەد بەشیر سەرۆکی حکومەتی ڕزگاری سووریا کرد.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب