
ئاڵای کۆماری چیک
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی دووبارە دروستکردنەوەی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا، کۆماری چیک باڵیۆزخانەی خۆی لە وڵاتەکە دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا لە 8-12-2024، هێزەکانی تەحریرولشام دەسەڵاتی وڵاتەکەیان گرتەدەست، هاوکات هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ نوێیکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە، گەڕی دیبلۆماسی وڵاتانیش دەستپێکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک ڕایگەیاند، ستافی تەکنیکی گەڕاونەتەوە و چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکە دەستپێدەکەنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: باڵیۆزخانەی چیک لە دیمەشق لەلایەن ڤیتێزسلاڤ پیڤۆنکا، باڵیۆزی پێشووی ڕووسیا سەرپەرشتی دەکرێت، لەکاتی وەرگرتنی پۆستەکەشدا وتی، مێژوویەکی نوێ لە سووریا بۆ هەموو ناوچەکە دەنووسرێت.
باکگراوند: کۆماری چیک تاکە وڵاتی ئەوروپی بوو کە لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کراوە بوو، وەک هێزی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە کاریکردووە، بەڵام دواجار لە دێسمبەری ساڵی ڕابردوو سووریا ڕووبەڕووی کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بووەوە لەلایەن هێزەکانی تەحریرولشام، بۆیە ناچار بوو باڵیۆزخانەکەیان لەو وڵاتە دابخەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب