
بەکارهێنەرێکی ئایفۆن لەکاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ سیری، وێنە: abc news
ئاڤا نیوز
بەهۆی سکاڵایەک کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لەسەر ئەپڵ تۆمار کراوە، کۆمپانیاکە ناچار دەبێت 95 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 4-1-2025، کۆمپانیای ئەپڵ ڕەزامەندی دەربڕی بە پێدانی 95 ملیۆن دۆلار بۆ یەکلاییکردنەوەی داوایەکی یاسایی کە تیایدا یاریدەدەری دیجیتاڵی (سیری) تۆمەتبار کرابوو بە گوێگرتن لە گفتوگۆ تایبەتەکانی بەکارهێنەرانی ئایفۆن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر یەکلاییکردنەوەکە پەسەند بکرێت، ئەوا ملیۆنان بەکارهێنەر کە لە 17ـی ئەیلوولی 2014، تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو کە بەکارهێنەری ئایفۆن یان ئامێرەکانی دیکەی ئەپڵ بوون، مافی ئەوەیان دەبێت داواکاری پێشکەش بکەن و هەر بەکاربەرێک دەتوانێت 20 دۆلار وەربگرێت.
بۆچی گرنگە: کۆمپانیای ئەپڵ بە پێدانی 95 ملیۆن دۆلار بۆ یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکە بڕە پارەیەکی زۆری بۆ دەگەڕێتەوە، چونکە ئەگەر دۆسیەکە بچووبایە دادگا و ئەپڵ بە تاوانی پێشێلکردنی گوێگرتن لە مۆبایل و یاساکانی دیکە پاراستنی نهێنی تاوانبار بکرایە، دەکرا تا یەک ملیار و نیو دۆلار سزا بدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە