قەتەر: خۆشحاڵین دوای 13 ساڵ پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سووریا ئاسایی دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کانوونی دووەم

شێخ محەممەد ئال سانی، میری قەتەر - میری قەتەر
ئاڤا نیوز
دوای 13 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ سووریا، یەكەم بەرپرسی باڵای قەتەر دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا كۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەكە: شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆكوەزیرانی قەتەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2025 بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا كۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا لە پرسە جۆراوجۆرەكاندا دەربڕی، لەنێویشیاندا پرسی هەڵگرتنی سزاكانی سەر سووریا.
- شێخ محەممەد ئال سانی ئاشكرای دەكات، لە ئاییندەیەكی نزیكدا میری قەتەر سەردانی سووریا دەكات، خۆشخاڵی خۆی دەربڕی بەوەی كە دوای پچڕانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەی 13 ساڵ، دۆخێكی نوێ هاتۆتە ئاراوە.
- قەتەر ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەوەی لە دووبارە بونیاتنانەوەی ژێرخانی سووریا ڕۆڵێكی گرنگی هەبێت و بەیەكەوە ژمارەیەك پڕۆژەی گەورە لە سووریا جێبەجێ دەكەن.
- سەرۆكوەزیرانی قەتەر ئیدانەی دەست بەسەرداگرتنی ناوچەی جیاكراوەی جۆلان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كرد و بەپێویستی زانی ئیسرائیل دەستبەجێ هێزەكانی بكشێنێتەوە.
- ڕوونیشی كردەوە، ئیسرائیل بوونی میلیشیا ئێرانییەكان وەك بیانووێك بەكاردەهێنێت بۆ هێرشكردنە سەر سووریا و ئەوەش قبووڵكراو نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب