شاندی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبووەوە
- بزنس
- 20 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەماڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی کۆبوونەوە، هەر ئەمڕۆ شاندەکە کۆبوونەوەیەکی دیکەی لە ماڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا کرد.
زانیاری پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا دەڵێت:
- لە کۆبوونەوەکەی ئەم بەیانییە لەگەڵ تەیف سامی کە لە ماڵی د.فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کراوە، باسی هەمواری بوودجە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکان کراوە، لەگەڵ ئەوەدا شایستە داراییەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 بابەتێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون، لە دانیشتنەکە هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.
- کۆبوونەوەی دووەم، لە ماڵی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرا، لە کۆبوونەوەکە ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراقیش بەشدار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 6:00 بەرەو هەولێر دەگەڕێنەوە.
باگکراوند: شاندە باڵاکەی هەرێمی کوردستان پێکدێن لە دوو تیم:
یەکەم: تیمی سیاسی کە پێکدێت لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.
دووەم: تیمی تەکنیکی کە هەر لەگەڵ ئەوانە، پێکدێت لە ڕێباز عەباس، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، عەبدوڵڵا ڕەمەزان، بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە