کۆشکی سپی: بەردەوام دەبین بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- جیهان
- 25 کانوونی دووەم

باڵەخانەی کۆشکی سپی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لە درێژەی ڕێککەوتنەکانی ئاگربەستی غەززە کە بە نێوەندگیری ئەمریکا، میسر و قەتەر کرا، ئەمڕۆ چوار بارمتەی ئیسرائیلی لە لایەن حەماسەوە ئازادکران.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-1-19، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە سێ قۆناغ چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەشدا، ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا کرا.
ڕاگەێینراوی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جیهان ئاهەنگ دەگێڕێت چونکە بە هەوڵی سەرۆک ترەمپ چوار بارمتەی ئیسرائیل ئازادکران، کە ماوەیەکی زۆرە بەپێچەوانەی ویستی خۆیان لەلایەن حەماسەوە لە بارودۆخێکی ترسناکدا دەستبەسەرکرابوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوام دەبێت بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتەکان، هەروەها هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
باکگراوند: بۆ دووەمجار ئاڵوگۆڕ پێکردنی دیلەکان لە قۆناغی یەکەمی ڕاگەیاندنی ئاگربەست ئەنجامدرا، حەماس چوار بارمتەی ئیسرائیلی ئازادکرد لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل 200 زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاد کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین