تورکیا شەهیدکردنی دوو پاسەوانە کوردەکەی سەر سنوور سەرکۆنە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 کانوونی دووەم

دیمەنی ئەو دوو کارمەندەی پاسەوانی سنوور کە لە شەڕەکەی زاخۆ شەهیدکران، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئۆجو کەچێلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، نیگەرانی و هاوخەمی وڵاتەکەی بۆ شەهیدکردنی دوو پاسەوانی سەر سنوور کە کوردبوون لەلایەن چەکدارانی پەکەکە ڕاگەیاند و دەڵێت: بەم ڕووداوە ڕووی ڕاستی پەکەکە دەرکەوت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 24-1-2025 لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر خاڵێكی پاسەوانانی سنوور لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دوو لە پاسەوانەكانەکان شەهیدکران و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.
لێدوانی فەرمی: کەچێلی گوتی: نیگەرانی قووڵی خۆمان بۆ ئەو ڕووداوە دەردەبڕین، هیوای چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، پێشووتریش وتومانە پەکەکە هەڕەشەیە بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە، ڕوونە کە سەرەوەرەی خاکی عێراق پێشێل دەکات، بەم ڕووداوە ڕووی ڕاستی پەکەکە دەرکەوت.
ئەوەشی خستەڕوو کە تورکیا جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبن لە هاوبەشی کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لەو سنوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب