ئاڤا نیوز
چوونی شاندی باڵای کوردستان بۆ بەغدا بەمەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی مووچە لە ئان و سات دایە. ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقیش لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێکی تایبەت بۆ مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی کوردستان بۆ دووەمجار لەمساڵدا سەردانی بەغدا بکات و بەمەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا لەبارەی مووچە لەگەڵ تەیف سامی کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی لیستی مووچە و لیستی خانەنشینان تەرازووی پێداچوونەوە سەردانی شاندەکە دواکەوت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "هەردوو تیمەکەی حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا لە هەولێرن، لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) ی مانگی ڕابردوو دەکەن و لە کارەکانیان بەردەوامن. ئەمڕۆش لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن".
بەوتەی ڕێباز حەملان، ئەگەر تا ئێوارە و ئەمشەو لیستەکان هەموویان ئامادە بن، بەدڵنیاییەوە سبەی دووشەممە لە بەغدا کۆبوونەوەیەک لە ئەنجوومەنی دارایی (مجلس إقتصادي) دەکرێت. واتا شاندی باڵای حکومەتی کوردستان ئەچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی کۆدەبنەوە، ئەمەش بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. دکتۆر فوئاد حوسێنیش وەکو سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووریی عێڕاق سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات.
زانیاریی تایبەت: تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەی هەردوو شاندی عێراق و تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی و بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری و یەکەی ژمێرکاری سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامە، ئێوارەی ئەمڕۆش کۆبوونەوەیەکی دیکەیان کردووە. تاوەکو ئێستاش لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12 تەواو نەکراون، بۆیە دیارنییە سبەی دووشەممە سەدا سەد شاندی باڵای کوردستان دەچێتە بەغدا یان نا، چونکە تاوەکو لیستەکان تەواو نەکرێن ناچن، ئەگەر سبەی نەچن دەکەوێتە ڕۆژەکانی داهاتوو.
پەیامی تایبەت: ڕێباز حەملان لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێکی تایبەتی بۆ مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان هەیە و دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی بەغدای لەبارەی خانەنشینی، لیستی مووچەخۆران و میزان موڕاجەعە و هەموو ئەم بابەتانەی هەیبوون، ئامادەی کردوون و خستوونیەتە بەردەم تیمەکانی بەغدا، هیچ شتێک نەماوە هەرێمی کوردستان نەیکات، ئەگەر لەدوای ئەمە بەغدا مووچەی خەڵکی کوردستان نەنێرێت، بەڕاستی دەریدەخات و دەیسەلمێنێت کە بابەتەکە سیاسییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە