
ئەحمەد شەرع و وەزیری دەرەوەی سووریا لەکاتی گەشتکردنیان بەرەو سعودییە
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەدوای سەردانەکەی بۆ سعودییە بڕیارە سەردانی تورکیاش بکات.
چیرۆکی سەرەکییەکە: ئەحمەد شەرع سەرۆکی نوێی سووریا، لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ڕۆژئاوا، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و وڵاتەکەشی لە ئاستێکی زۆر باش دایە و بەم سەردانەی دەیەوێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بباتە قۆناغێکی دیکەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووتەوە، دوای سەردانەکەی بۆ سعودییە بڕیارە شەرع 4و5ی ئەم مانگە سەردانی تورکیا بکات و لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لێدەکرێت.
بۆچی گرنگە؟: بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە پاراستی سنوورەکانی تورکیایە لە گرووپی چەکداریی پەپەکە، هاوکات بوونی هێزی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و یەکخستنی هێزە چەکدارییەکان لە ژێر چەتری سوپای نیشتمانی سووریادا.
بابەتە ستراتیژییەکە: بابەتی ئامادەکاریی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی سووریا و بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە نێوان هەردوو وڵات و کارکردن بۆ دووبارە بوونیادنانەوەی سووریا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب