
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێ، چاوەروان دەکرێت ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فشارە توندەکانی خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی کە بەسەر ئێران سەپاندبووی، بگەڕێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەو بەرپرسەی ئەمریکا کە نەیوویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت و قسەی بۆ ڕۆیتەرز کردووە، ئەوەی ئاشکرا کردووە ئەم فەرمانەی ترەمپ سەبارەت بە ئێران بە مەبەستی ڕێگریکردنە لە هەموو ئەو ڕێگایانەی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەیگرێتەبەر و بەرپەرچدانەوەی کاریگەری خراپی ئێرانە لە ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسە ئەمریکییەکە ئەوەشی گوتووە، فەرمانەکەی ترەمپ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەی زۆرترین فشاری ئابووری لەسەر ئێراندا بسەپێنێت، لەوانەش سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو کەسانەی کە سزاکانی ئێستا پێشێل دەکەن.
لەلایەکی دیکە: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە فشاری زیاتر بخەینە سەر ئێران تاوەکو ئەو چالاکییانە ڕابگرن کە ئەنجامی دەدەن بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
باکگراوەند: فشارە توندەکانی ترەمپ لەسەر ئێران لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی بە مەبەستی ئەوەبوو ئێران بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و فراوانکردنی بازنەی ڕێککەوتنەکە بۆ ئەوەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران و هەروەها چالاکییەکانی دیکەی ئێران لە ناوچەکەدا بگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین