
دابینکردنی کارەبا لەڕێگەی سیستەمی خۆر
ئاڤا نیوز
لە دوو گوندی قەزای بەردەڕەش، سەرجەم ماڵەكان كە ژمارەیان 160 ماڵ دەبێت، كارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن و موەلیدەی ئەهلی بەیەكجاری هەڵدەگیرێت.
چیرۆكی سەرەكی: دانیشتووانی هەردوو گوندی شێخالك و ترپەسپی لە شارۆچكەی بەردەڕەش، سەرجەم ماڵەكان كارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن و كاركردنی مۆلیدەی ئەهلی لەو دوو گوندە نامێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەرشەد محەممەد، بەڕێوەبەری كارەبای بەردەڕەش، لە پێگەی فەرمی قەزای بەردەڕەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایگەیاندووە، سیستمی وهرگرتنی كارهبا له وزهی خۆر له ههردوو گوندی شێخالك و ترپهسپی سهركهوتوو بووه و ئێستا گەرهنتی ھهیه تا 25 ساڵ كارهبا بهرههم بهێنێت، پاترییهكانیش پێنج بۆ حهوت ساڵ گەرهنتی كراون.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دۆستی ژینگەن، دەبنه هۆی باشترکردنی سێکتەری کارەبا و کارئاسانی بۆ هاوبەشان و هاووڵاتیان دەكات بۆ سوودمەندبوون لە کارەبای بەردەوام.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم ماڵەكانی ئەو دوو گوندە جگە لەو كارەبایەی لە وزەی خۆر دەستیان دەكەوێت، پێوەری زیرەكیان هەیە و هەر خێزانێك 30 ئەمپێر كارەبای نیشتمانی پێ دەدرێت، بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كارەبا، هەر هاوبەشێكی كارەبا سیستمی وزەی خۆر دابنێت و تۆماری بكات، ئەو بڕە كارەبایەی دەگەڕێتەوە بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشیمانی مانگانە بە شێوەی (مەقاسە - لێ داشكاندن) لە خەرجیی كارەبا نیشتمانییەکەی دەردەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
17 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب