لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو زامنكردنی مووچە و بوارنەدان بە بەغدا بۆ دۆزینەوەی پاساو، دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی خاڵەكانی ڕێككەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ هەماهەنگی و لێتێگەیشتنی زیاتریش، هەفتەی داهاتوو شاندێكی تەكنیكیی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە و بابەتەكانی پەیوەست بە خانەنشینان دەچێتە بەغدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە زانیویەتی شاندە تەكنیكیەكە بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دەچێتە بەغدا، بەتایبەت بۆ كاروباری خانەنشینان كە هێشتا كاركردن لەسەری ماوە، هاوكات بڕیارە بەمزووانە سەرۆكی دەستەی خانەنشینیی عێراقیش بۆ هەمان مەبەست بێتە هەولێر.
چی ڕوودەدات: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، دەستیكردووە بە:
یەكەم: ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆی مانگی یەك كە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە دەبێت 50%ـی داهاتی نانەوتی ڕادەست بكات و بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاڤا ڕەنگە تاوەكو 10-2-2025 پارەكە دەنێردرێت و بڕەكەشی زیاتر لە 100 ملیار دینارە.
دووەم: ئامادەكردنی میزان موراجەعە (تەرازووی پێداچوونەوە)ـی مانگی یەك، واتە خەرجیی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت ڕەنگە تاوەكو 15-2-2025 بۆ بەغدا بنێردرێت.
سێیەم: گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگە، خانەنشینانی سەربازیی و هێزە ئەمنییەکان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییی هەرێمی کوردستان، کە یەکێک لە داواکارییەکانی بەغدایە، بۆ هاوتاکردنی مووچەی ئەو توێژانەش لەگەڵ بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە