
بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەرەو واشنتن بەڕێکەوتووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.
بۆچی گرنگە: ئەم سەردانەی عەبدولعاتی لە کاتێکدایە میسر داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لووتکەی عەرەبی دەکات بۆ "کۆکردنەوەی پاڵپشتی ناوچەیی دژی پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ چۆڵکردنی غەززە و ڕاگواستنی خەڵکەکەی".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر ڕۆژی یەکشەممە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی نوێی ترەمپ و ئەندامانی کۆنگرێس سەردانی واشنتنی کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی میسر ئاماژە بەوە کراوە، ئامانجی سەردانەکە "بەرزکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوبەشی ستراتیژی نێوان میسر و ئەمریکایە".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب