
مۆلێدەیەکی ئەهلی یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەو مۆلیدانەی بوونەتە هۆکاری بێزاردکردنی خەڵک ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هاونیشتمانییەک لە ڕێگەی کورتە ڤیدۆیەکەوە پەیامێک بۆ ئاڤا دەنێرێت، تێدا باس لەوە دەکات کە ماڵەکەی لە نزیک سێ مۆلیدەیە لە گەڕەکێکی شارۆچکەی عەنکاوەیە، وەک خۆی دەڵێت مۆلیدەکان 20 مەتر لەیەکەوە دوورن و دوکەڵوکانیان خەڵکییان بێزار کردووە، هەروەها کێشەی تەندروستی بۆ دروست کردوون، داوا دەکات لایەنی بەرپرس بەدەم داواکارییەکەیانەوە بێت و مۆلیدەکان دووربخاتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، دوای ئەوەی ئاڤا گرتە ڤیدۆکەی بۆ نارد، بە ئاڤای گوت: ڤیدۆکەم بۆ ئەنجوومەنی مۆلیدەکان و پۆلیسی عەنکاوە ناردووە، بۆ ئەوەی لێپێچینەوەی پێویست بکرێت.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2023، بۆ بەدواداچوون و بەرزەفتەکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان، هەر مۆلیدەیەک دووکەڵ دروست بکات، سزاکەی لە ملیۆنێک دینار تاوەکو سێ ملیۆن دینارە، هەمان سزا بۆ ئەو مۆلیدانە دانراوە کە ژاوەژاویان هەیە، هاوکات ئەو مۆلیدانەی بە گازوایل دەوروبەریان پیس دەکەن، بە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان، لە سنووری پارێزگای هەولێر هەزار و 157 مۆلیدەی ئەهلی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
17 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب