هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و دەستەی دانوستانکار هەڵدەوەشێنرێنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 شوبات

کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ 'هاوپەیمانیی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا' و 'دەستەی دانوستانکار'
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ 'هاوپەیمانیی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا' و 'دەستەی دانوستانکار' ڕێککەوت بۆ هەڵوەشاندنەوەیان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، ئەحمەد شەرع لە کۆشکی شەعب لە دیمەشق، پێشوازیی لە هادی بەحرە، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و بەدر جامووس، سەرۆکی دەستەی دانوستانکار و شاندی یاوەریان کرد، بۆ ڕادەستکردنی فایلەکانی پەیوەست بە کاری ئەو دوو دامەزراوەیە وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند: لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی شۆڕشی سووریا، کە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو دامەزراوانەی کە لەکاتی شۆڕشدا سەریان هەڵداوە و تێکەڵکردنیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە، هەردوو شاندەکە ئەو ئەرکەیان ڕادەستی دەوڵەتی سوریا کرد.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی سووری، حکومەتی نوێی سووریا لیژنەی ئامادەکاریکردن بۆ "کۆنگرەی نیشتیمانی" پێکهێناوە کە لە پێنج پیاو و دوو ئافرەت پێکدێت، ڕۆژی چوارشەممە بەشێوەیەکی فەرمی ناوەکان ڕادەگەیێنرێت و لەگەڵ سەرجەم لایەنە سوورییەکان گفتوگۆ دەکەن پێش ڕاگەیاندنی "کۆنگرەی نیشتیمانی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانی نیشتمانیی هاوپەیمانییەکی سیاسییە لە ساڵی 2012 دامەزرا، پێکهاتەی سیاسی و سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەخۆدەگرێت کە ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکان بوو بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و پاراستنی یەکێتی سووریا و گەلەکەی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی فرەیی و دیموکراسی و مەدەنی.
دەستەی دانوستانکاری سووری لە ئەنجامی کۆنفرانسی ڕیاز لە سعوودیە ساڵی 2015 دامەزرا و ئەرکەکەی سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی پرۆسەی دانوستانەکان بوو لەگەڵ ڕژێمی سوریا لەو کاتەدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێریی پرۆسەکەی دەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب