
دوو چەکداری بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس، سوپاسی هەڵوێستی هەریەکە لە وڵاتانی میسر و ئوردن دەکات لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ چۆڵکردنی کەرتی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 12-2-2025، بزووتنەوەی حەماس ستایشی هەڵوێستی میسر و ئوردنی کرد و ڕایگەیاند: ''هەڵوێستی براکانمان لە ئوردن و میسر بەرز دەنرخێنین بۆ ڕەتکردنەوەی ئاوارەبوونی گەلەکەمان و هەڵوێستەکەیان سەبارەت بەوەی کە پلانێکی عەرەبی هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە بەبێ ئاوارەکردنی دانیشتووانەکەی''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ستایشەی حەماس دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشنیازی کرد دانیشتووانی کەرتی غەززە بگوازرێنەوە بۆ میسر و ئوردن و دواتر کەرتەکە ئاوەدان بکرێتەوە بەو جۆرەی ئەمریکا دەیەوێت، ئەمەش کاردانەوەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە، بەتایبەت لای وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و پێشنیازەکەیان ڕەتکردەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی ئەوە دەکات، ئەگەر میسر و ئوردن پێشنیاز و پلانەکەی ئەمریکا قبوڵ نەکەن، هاوکارییەکانیان بۆ ئەو وڵاتانە ڕادەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب