
دیمەنی ناوەوەی یەکێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەكات، كە لە بڕگەیەكی یاسەكەدا نەخۆشخانەكان پابەند دەكات بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژ و بەشە پزیشكییەكان.
وێنە گەورەكە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق خشتەی كاری ڕۆژی دووشەممە 17-2-2025ـی بڵاوكردووەتەوە، بەگوێرەی كارنامەكەش، لە تەوەری سێیەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای نەخۆشخانە تایبەتەكان لە عێراق دەكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەكانی ڕۆژی دووشەممە لە کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەكات و تیایدا گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ شەش پڕۆژە و پێشنیازە یاسا دەكرێت، لەنێویشیاندا یاسایێك بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری نەخۆشخانە ئەهلییەكان.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر ماجد شنگالی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسێكی تەندروستی ڕایگەیاند، پێشنیازە یاسای نەخۆشخانە ئەهلییەكان لە 8 ماددە پێكهاتووە و ماوەیەكی زۆرە لەلایەن لیژنەكەیانەوە كاری لەسەر دەكرێت، لەپێناو هەماهەنگیكردن لەگەڵ كەرتی تایبەت بۆ پێشخستنی سێكتەری تەندروستی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شنگالی ڕوونیشی كردەوە، ئێستا لە عێراق زیاتر لە 150 نەخۆشخانەی ئەهلی هەن كە بوونەتە هاوكارێكی باش بۆ كەرتی حكومی و ڕۆڵیان هەبووە لە كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانە حكومییەكان.
هۆكارە زانراوەكان: ئامانجی سەرەكی دەرچوواندنی ئەم یاسایە:
- دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگە پزیشكییەكانە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان، بەو پێیەی نەخۆشخانە حكومییەكان ناتوانن ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووان لەخۆ بگرن.
- یاساكە بڕگەیەك لەخۆدەگرێت بە دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانە تایبەتەكان هاوشێوەی نەخۆشخانە حكومییەكان، لەپێناو كەمكردنەوەی نرخی ئەو نەخۆشخانانە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان.
لەلایەكی دیكەوە: ساڵح زەمد، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری تەندروستی ڕایگەیاند، حكومەت لە كارنامەی خۆیدا بایەخێكی تایبەت بە پەرەپێدانی كەرتی تەندروستی دەدات، بەو پێیەی كەموكوڕی لە ژمارەی نەخۆشخانە حكومییەكان هەیە و حكومەت مەبەستییەتی ئەم بۆشاییە بە نەخۆشخانە ئەهلییەكان پڕبكاتەوە، هاوشێوەی وڵاتانی جیهان كەوا نەخۆشخانە تایبەتەكان نزیكەی 60%ـی سەرجەم نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەكانی وڵات پێكدەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران