ئاڤا گۆڕانکاری لە پلە و مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بەپێی بڕوانامە بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 16 شوبات

ئاڤا نیوز
بە گوێرەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران، بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی کوردستان مووچە بنەڕەتییەکانیان کەم دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ دانانی مووچەی بنەڕەتی کاری بە یاسای ژمارە 22ـی ساڵی 2008 کردووە، بەڵام لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی عێراق کار بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە 400ـی ساڵی 2015 بکات، بۆ خشتەی میلاکات و بۆ مووچەی بنەڕەتی و سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئەو فەرمانبەرانەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرایان هەیە، کێشەیان بۆ دروست نابێت و بەپێی خزمەت پلەیان بەرزدەبێتەوە تاوەکو دەگەنە پلە یەک. بە مەرجێک پلەکانیان بە شایستەیی وەرگرتبێت واتا بە حەقی خۆیان.
بڕوانامەکانی خوار بەکالۆریۆس:
دیپلۆم: لە هەرێمی کوردستان فەرمانبەرێک ئەگەر بڕوانامەی دیبلۆمی هەبێت، ناونیشانی وەزیفی دەگەیشتە پلە یەک، مووچە بنەڕەتییەکەشی ملیۆنێک و 480 هەزار دینارە بۆ پلە یەک. بەڵام بەپێی بڕیاری 400ـی حکومەتی عێراق کە لە ساڵی 2015 دەرچووە، نابێت فەرمانبەرێک کە تەنیا بڕوانامەی دیبلۆمی هەیە بگاتە پلە یەک و دەبێت لە پلە دوو بووەستێت، بەمەش مووچەکەی 370 هەزار دینار کەم دەبێتەوە و بۆ ملیۆنێک و 110 هەزار دینار، لەوە زیاتر مووچەی بەرزنابێتەوە، هەرچەند خزمەتی زیاتریشی هەبێت یان لە داهاتوودا ساڵانی خزمەتی زیاد بێت.
شەشی ئامادەیی (12ـی بنەڕەتی ئێستا): ئەگەر فەرمانبەرێک تەنیا بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت، لە هەرێمی کوردستان ناونشانی وەزیفی دەگاتە پلە دوو، بە مووچەی ملیۆنێک و 148 هەزار دینار، بەڵام بەغدا دەڵێت دەبێت تاوەکو پلە سێ بێت و لەوێ بووەستێت، بەمەش مووچەکەی دەبێتە 700 هەزار دینار، بەمەش 448 هەزار دینار مووچەکەی کەم دەبێتەوە.
سێی ناوەندی (نۆی بنەڕەتی): ئەگەر فەرمانبەرێک تەنیا بڕوانامەی ناوەندی هەبێت، لە هەرێمی کوردستان ناونشیانەکەی تاوەکو پلە سێ دەهات و مووچەکەی 928 هەزار دینارە، بەپێی داواکاری بەغدا نابێت لە پلە چوار زیاتر سەربکەوێت، بەمەش مووچەکەی دەبێتە 589 هەزار دینار.
شەشی سەرەتایی: ئەو فەرمانبەرەی بڕوانامەی شەشی سەرەتایی هەبێت تاوەکو پلە چوار دێت بە مووچەی 741 هەزار دینار ئەمە بەپێی ڕێنماییە دەرکراوەکان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەپێی داوکاری بەغدا نابێت پلەکەی لە پێنج زیاتر بێت، مووچەکەشی 589 هەزار دینار دەبێت، بەمەش مووچەکەی 152 هەزار دینار کەم دەکات.
بێ بڕوانامە: فەرمانبەری بێ بڕوانامە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو پلە پێنج دەهات بە مووچەی 609 هەزار دینار، بەڵام بەغدا داوا دەکات ناونیشانەکەی لە پلە شەش زیاتر نەبێت، مووچەکەشی وەکو پلە پێنج دەبێت و دەبێتە 589 هەزار دینار، بەمەش مووچەکەیان 20 هەزار دینار کەم دەکات.
زانیاریی زیاتر: جگە لە بڕوانامە، سەرجەم دەرماڵەکانی خێزان و منداڵ و مەترسی و هاندان و هاتووچۆی بۆ زیاد دەکرێت کە دەرماڵەکان چەندین جۆری جیاوازن.
پێویستە وەزارەتی دارایی کوردستان پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بکات، بەپێی بڕیاری ژمارە 400ـی ساڵی 2015 بیگونجێنێت، ئینجا ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان دەکرێت و پێویستە پەسەند بکرێت، ئەوکات بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەکی خێرا لەبارەی دابەشکردنی مووچە