
کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتین، وێنە: ABC NEWS
ئاڤا نیوز
دوای چەندین ساڵ لە ناکۆکییەکانی نێوانیان ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر پرسی ڕاگرتنی جەنگی ئۆکراینا کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای دەستپێشخەرییەکی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بڕیارە ئەمڕۆ ترەمپ و پووتین دەربارەی پەیوەندیی وڵاتەکانیان و پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا لە سعودییە کۆببنەوە.
زانیاریی زیاتر: شاندەکەی ڕووسیا پێکهاتوون لە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و و یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی پووتین، لە بەرامبەریشدا شاندەکەی ئەمریکا پێکهاتوون لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بە گومانە لە هەنگاوەکان و داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردووە متمانە بە پووتین نەکات.
لەلایەکی دیکەوە: دمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کریملین ڕایگەیاند، گفتوگۆ نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە سعودییە تیشک دەخاتە سەر دووبارە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتەکە، هەروەها ئامادەکارییەکە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان سەبارەت بە دۆخی ئۆکراینا و کۆبوونەوەی سەرۆک پووتین و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، لەگەڵ واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە ژێر ڕێنمایی سەرۆک ترەمپ لەگەڵ ڕووسیا کۆدەبنەوە و هیوادارن سەبارەت بە دۆخی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەرەوپێشچوون دروست ببێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین