ئیسرائیل: یەکێک لەو تەرمانەی حەماس ڕادەستیکردووینەتەوە فەڵەستینییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 شوبات

دیمەنی چوار تەرمەکە پێش ڕادەستکردنەوە بە ئیسرائیل. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو چوار تەرمانەی دوێنێ بزووتنەوەی حەماس لە چوارچێوەی ئاگربەستی غەززە ڕادەستی ئیسرائیلی کردەوە. هاووڵاتی فەڵەستینە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ پێنجشەممە، لە میانی گەڕی حەوتەمی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بزووتنەوەی حەماس تەرمی چوار ئیسرائیلی ڕادەست کردەوە، کە یەکێکیان هاووڵاتی فەڵەستینییە نەک ئیسرائیلی.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، تەرمی "شیری بیباس" ئەو ژنە ئیسرائیلییەی دوێنێ لەگەڵ تەرمی دوو منداڵەکەی ڕادەستی ئیسرائیل کراوەتەوە بە هەڵە لەگەڵ تەرمی ئەو کەسانە گۆڕدراوە کە لە ژێر داروپەردووی غەززەدا بوون و لێکۆڵینەوەش لە بابەتەکە دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەپێی ئەو پشکنینانەی ئەنجامیانداوە تەرمی ئەو ژنەی دوێنی حەماس ڕادەستی کردوون دایکی کفیر بیباس و ئاریل بیباس نییە و ژنێکی غەززەیە.
زانیاریی زیاتر: بنەماڵەی بیباس، بنیامین نەتانیاهۆیان بەوە تۆمەتبارکرد کە لە کاتی هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 وازی لە ئەندامەکانی بنەماڵەکەیان هێناوە و بە سەلامەتی ئەوانی بۆ خێزانەکەیان نەگەڕاندووەتەوە و داوای لێبووردن لە نەتانیاهۆ قبووڵ ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب