مەشهەدانی بۆ ڕێگری لە بەزۆر کۆچپێکردنی خەڵکی غەززە چەند پێشنیازێک دەخاتەڕوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 شوبات

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی عەرەبی لە میسر
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشنیاز دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشنیازەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ بەزۆر کۆچپێکردنی خەڵکی غەززە، پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی بەیاسا ئەو پێشنیازە ڕەتبکەنەوە و سندوقێکی وەبەرهێنانی ئیسلامیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە پێکبهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: بەر لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی عەرەبی لە میسر بەڕێوەچوو و تێیدا پلانی گواستنەوەی خەڵکی غەززە بۆ دەرەوەی کەرتەکە ڕەتکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وتارێکدا و پەیوەست بە دۆخی فەڵەستین، پێشنیازییکرد:
٠ پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی یاسایەکی یەکگرتوو دەربکەن و گواستنەوەی خەڵکی غەززە بۆ ئوردن و فەڵەستین و هەر ناوچەیەکی دیکە ڕەتبکەنەوە، هاوکات ئەو کۆمپانیایانەش بخرێنە لیستی سزاکانەوە کە لە بۆردومانکردنی غەززەدا هاوکاری ئیسرائیل بوون.
٠ پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بەتاوان بناسێنن تا ئەو کاتەی دەوڵەتی فەڵەستین دروستدەکرێت.
٠ هاوردەکردنی کاڵای فەڵەستینی بۆ وڵاتانی عەرەبی لە باج و گومرگ ببەخشرێن بۆ پشتیوانی دەستی کاری ئەو وڵاتە، هاوکات ڕاستەوخۆ پشتیوانی ئابووری ناوخۆیی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بکرێت
٠ هاوکاریی زیاتر پێشکەش بە تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە بکرێت و پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی بە یاسا بودجەی زیاتر بۆ فەڵەستین دابین بکات، هاوکات سندوقێکی عەرەبی و ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان فەڵەستین دروستبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب