
لۆگۆ ئەنەکەسە و سوپای سووریای دیموکرات، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لە دیمەشق کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا بەبێ بەشداری کورد ئەنجام بدرێت، ئەنجومەنی نیشتمانی کوردانی سووریا (ئەنەکەسە) لە ڕاگەیێنراوێکدا هەڵوێستی کۆتایی خۆیان لەسەر بەشداری لە کۆنگرەکە ئاشکرا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 29-1-2025 دوای ئەوەی لەلایەن تەحریرولشام، ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی عەرەبی سووریا هەڵبژێردرا، دەستوور و پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە. لە پێناو نووسینەوەی دەستوورێک بۆ سووریا، بڕیاری کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا درا، لە قۆناغی یەکەمدا قسە لەگەڵ زیاتر لە چوار هەزار کەسی شارەزای ئابووری، سیاسی، دەستووری و یاسایی کرا. ئەمڕۆ سێشەممەش لە دیمەشق کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا بەبێ ئامادەیی کورد، دوروزییەکان و عەلوەییەکان بەڕێوە دەچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردانی سووریا (ئەنەکەسە)، شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیێنراوێکدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر بەشداری لە کۆنگرەکە ڕاگەیاند و ئەمانە خاڵە سەرەکییەکانی ڕاگەیێنراوەکەن.
- ئەنەکەسە پاڵپشتی هەر هەوڵێک دەکات کە ببێتە هۆکاری کۆتاییهێنان بە ئازاری سووریەکان.
- پاڵپشتی لە دەوڵەتێک دەکەین کە لەسەر بنەمای لامەرکەزی و دیموکراسی بە بەشداری نەتەوە و ئاین و کولتوورە جیاوازەکان دروست بێت.
- جگە لە مافی پێکهاتەکان پێویستە بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان مافی کورد گرەنتی بکرێت.
- پەلە لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە کراوە و پێکهاتەکان پەراوێزخراون.
- ئەو کوردانەی بانگهێشتی کۆنگرەکە کراون، بە شێوەی تاکە کەسی بووە، هیچ پێوەرێک ڕەچاو نەکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب