
حاجییان لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ وڵاتی سعوودیە. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیاکانی گواستنەوەی حاجییان ئاگادار دەکرێنەوە سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە بکەن، بۆ تەواوکردنی رێکارەکان.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگای وشکانی و ئاسمانی، بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بە شێوەیەکی تەندروست، ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتایدایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه، ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر (پاس)، له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاتەوە، بە پێی رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2016 رێنمایی جێبەجێ کردنی گرێبەستکردنە گشتییەکان، ده‌توانن له ڕۆژی چوارشه‌ممه 2025-02-26، سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و شار و شاروچكه‌كان بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (هه‌ولێر - سلێمانی) به پێچه‌وانه‌شه‌وه دواكات بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه 2025-03-17 ده‌بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ پێنج هەزار و 121 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج هاتووەتەوە، بەم پێیەش بێت 456 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ زیادبووە، تێچووی گەشتی حەجی ئەمساڵ، حەوت ملیۆن دینارە لە ڕێگەی ئاسمانی، هاوکات بە ڕێگەی وشکانی پێنج ملیۆن 500 هەزار دینارە، ئەم بڕە پارەیە لەلایەن دەستەی باڵای حەجی عێراق دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کو‌لتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کو‌لتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
14 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری تۆمەتبارەکەی شێخان ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە دەدەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کەس لە کاتی ڕاوکردن لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران