ئەردۆغان: پاڵپشتییەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئیسرائیل ڕازیبوونە بە کۆمەڵکوژییەکانی فەلەستین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-06

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین لە تورکیا و لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازی لێکرا، هەردوولا جەختیان لەسەر ڕاگرتنی هێرشەکان و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە کردەوە.
بۆچی گرنگە؟ ئەم سەردانە لەم کاتەدا کە هێشتا جەنگی ئیسرائیل و غەززە بەردەوامە، دووپاتکردنەوەی پاڵپشتییەکانی تورکیایە بۆ فەلەستین؛ ماوەیەک پێش ئێستاش تورکیا هاوکاری مرۆیی گەیاندە دانیشتووانی غەززە و ژمارەیەک برینداریش بۆ چارەسەرکردن هێنراونەتە نەخۆشخانەکانی تورکیا.
لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەردۆغان ڕایگەیاند: "151 رۆژە شایەتی بینینی گەورەترین تاوانی سەدە دەبین، پاڵپستییەکانی رۆژئاوا بۆ حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ ڕازیبوونە بە کۆمەڵکوژی خەڵکی فەلەستین".
زانیاریی زیاتر: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە نزیکەی 32 هەزار هاووڵاتی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 72 هەزار کەسیش بریندار بوونە؛ ئێستا دوو ملیۆن هاووڵاتی ئاوارە بوونە و دەستیان بە پێداویستی ڕۆژانە ناگات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
11 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات