
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
بە پێی بڵاوکراوەکانی سۆشیال میدیای ڕۆژئاوا و ڕووسیا، ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی لە کاتی گفتووگۆکردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانس وشەی "بێڕەوشتی گەمژە"ـی بەکارهێناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەمبارەیەوە نەدراوە.
وێنە گەورەکە: لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا لە جیهان و بە تایبەت لە پلاتفۆرمی " ڤی کەی" کە زۆرترین بەکارهێنەری لە ڕووسیا هەیە، دیمەنێکی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بڵاوکراوەتەوە کە بە دەنگێکی نزم دەستەواژەیەکی (ئۆکراینی-رووسی) لە کاتی قسەکانی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەکاردەهێنێت کە واتایەکی خراپی هەیە و بووە بە باسی بەربڵاوی سۆشیال میدیای جیهان.
لێدوانی فەرمی: بەشێک لە وتەکانی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆبونەوەی کۆشکی سپی و بە پێی بڵاوکراوەکانی سۆشیال میدیای ڕۆژئاوا و ڕووسیا لە کاتی قسەکردنی جەی دی ڤانس بە دەنگێکی نزم دەڵێت، " сука блять" سوکە بلیات کە بە واتای " بێڕەوشتی گەمژە یان بێڕەوشتی هیچ" دێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەسەر ئەم هەڵوێستەی زیلێنسکی لە لایەن ئەمریکا و ئۆکرانیاوە ڕانەگەینراوە.
بەشێکی دیکەی قسەکانی زیلێنسکی ئەمانە بوون:
- تۆ بۆچی منت بانگهێشت کردووە بۆ ئێرە کاتێک بەم شێوەیە مامەڵە دەکەیت؟
- ڕێگەم بدە قسە بکەم! بۆ ڕێگە نادەی قسە بکەم؟!
- سوپاسی خوا بکەن جەنگ لە وڵاتەکەتاندا نیە تا هەست بکەن ئێمە بەچیدا تێدەپەڕین.
- دەربارەی چی قسە دەکەیت؟ دەربارەی چی قسە دەکەیت؟
- تۆ دەنگت بۆ ئەو سەرۆکە داوە کە تۆمەتباری دەکەیت.
- بایدن سەرۆکی تۆش بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین