هەڕەشەی تووند لە ئەردۆغانەوە: پەکەکە فێڵمان لێ بکەن بەرد لەسەر بەرد ناهێڵین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 ئازار

رەجەب تەیب ئەردۆغان. سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
ئەدرۆغان لە نوێترین لێدوانیدا لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پەکەکە، هەڕەشە دەکات و ڕایدەگەیێنێ، ئەگەر پەکەکە فێڵیان لێ بکەن یاخود بە بەڵێنەکانیان پابەند نەبن، ئەوا هێرشی تووند دەکەن سەریان و دار لەسەر بەرد ناهێڵن.
وێنە گەورەکە: لەدوای گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو شەڕی غەززە و لوبنان و ڕووخانی بەشار ئەسەد، جارێکی دیکە دەرفەتێک بۆ پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا هاتووەتە پێشەوە، ئۆجەلان و پەکەکەش دەستپێشخەرییەکەیان قبووڵ کردووە و باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش پشتیوانی لە سەرگرتنی پرۆسەکە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت: تورکیا بەهێزترین و بەتواناترین وڵاتی جیهانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سنوورەکانی تورکیا و دەرەوەی سنوورەکان.
٠ ئەگەر پێویست بکات بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانمان تاوەکو دوایین تیرۆریست لەناو دەبەین، بەرد لەسەر بەرد و سەر لەسەر شان ناهێڵین.
٠ ئەگەر بەڵێنەکان جێبەجێ نەکرێن ئۆپەراسیۆنەکان دژی پەکەکە دەستپێدەکەینەوە.
٠ ئەوانەی ساڵانێکە ئەم میللەتە دەخۆن دۆڕاون، براوە 85 ملیۆن هاووڵاتی و دیموکراسی و ئابووری و برایەتیمان دەبێت.
٠ جگە لە هەندێک گروپی پەراوێزخراو، دەستپێشخەریی تورکیا بە نەهێشتنی تیرۆر لەلایەن زۆرینەی ڕەهای میللەت و سیاسییەکانەوە پێشوازی و پشتیوانی لێ کرا.
باکگراوند: کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ڕۆژی 27ـی شووبات، ئۆجەلان لە پەیامێکیدا بانگەوازی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی لە پەکەکە کرد، پەکەکەش ڕایگەیاند پابەند دەبن بە داواکارییەکەی ئۆجەلان و جێبەجێی دەکەن و شەڕ ڕادەگرن، ئەگەر هێرش نەکرێتە سەریان هیچ هێرشێک ناکەن. لەبارەی داواکاری دووەمیش ڕایگەیاند ئامادەن بۆ بەستنی کۆنگرە و خۆهەڵوەشاندنەوە، بەڵام دەبێت ئۆجەلان خۆی کۆنگرەکە بەڕێوەببات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب