
وێنەی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی بەشدار لە لووتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی کە تایبەت بوو بە پێشهاتەکانی دۆخی غەززە، ئیسرائیل ڕەخنە لە دەرئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە دەگرێت.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی گواستنەوەی خەڵکی غەززەی بۆ وڵاتانی میسر و ئوردن کرد، زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەم پێشنیازەیان ڕەتکردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بەم بابەتە لە قاهیرە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕەخنە لە دەرئەنجامەکانی ئەم لووتکەیە دەگرێت لەبەرئەوەی نەیتوانیەوە ڕاستییەکانی بزووتنەوەی حەماس بخاتەڕوو، ڕایگەیاند، ''پلانی ئاوەدانکردنەوەکە نەیتوانی ڕاستییەکانی دۆخەکە چارەسەر بکات دوای هێرشەکەی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 کە بووەتە هۆی کوژرانی سەدان ئیسرائیلی.''
بۆچی گرنگە: نوێنەرانی دەوڵەتانی عەرەبی ڕۆژی سێشەممە 2025-04-03، لە قاهیرە کۆبوونەوە، سەبارەت بەمەش میسر پلانێكی ئامادە کردبوو تایبەت بە کەرتی غەززە و لەم لووتکەیەدا گفتوگۆی لەسەر کرا، بەشێکی ئەم پلانەش بریتیی بوو لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە لایەن شاندێکی حکومڕانی کە کەرتەکە بەشێوەیەکی کاتی بەڕێوەببات و هیچی دیکە حەماس حکومڕانی کەرتەکە نەکات، ئەم پلانەش تێچووی 53 ملیار دۆلار دەبێت هاوکات، دوورکەوتنەوە لە نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکان وەک ترەمپ پێشنیازی کردبوو.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حەماس داوای لە سەرکردە عەرەبییەکان کرد کە ئیسرائیل ناچار بکات پابەند بێت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست غەززە، هاوکات ستایشی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی کرد بۆ پلانی ئاوەدانکردنەوەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب