ئیدارەی خۆسەر بەیاننامەیەکی لەسەر شەڕ و ئالۆزییەکانی سووریا بڵاوکردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئازار

لۆگۆی ئیدارەی خۆسەر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی خۆسەر لەبارەی شەر و ئالۆزییەکانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی سووریا و پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا نیگەرانی خۆی بۆ دۆخەکە دەردەبڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونە بەردەوامەکانی نێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە لازقیە، تەرتوس، ئیدلب، حومس و ناوچەکانی دیکەی سووریا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیینراوی فەرمی: لە بەیاننامەکەی ئیدارەی خۆسەردا هاتووە،
- "ئێمە وەک ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نیگەرانی خۆمان بۆ ئەو ڕووداوانە دەردەبڕین کە لەو ناوچانە ڕوودەدەن".
- هۆکاری ئەم ململانێیە ئەوەیە کە حکومەتی دیمەشق واقیعی سووریا بە دروستی ناخوێنێتەوە.
- هەستیاری دۆخی سووریا و هەمەجۆریی پێکهاتە و مەزهەبەکان لەبەرچاو نەگیراوە.
- ئەم شەڕە وڵاتەکە بەرەو کارەسات دەبات و کۆمەڵکوژیی گەلانی سووریای لێ دەکەوێتەوە.
- داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ژیرانە مامەڵە بکەن و ئەم گرژیانە ڕابگرن.
- ئێمە چەندین جار جەختمان کردووەتەوە لەوەی سووریا پێویستی بە دیالۆگێکی نیشتمانی ڕاستەقینە هەیە، تاوەکو بەرەو ئەمنیەت و چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەکان بچێت.
- داوا لە گەلی سووریا دەکەین شوێن ئەو کەسانە نەکەون کە دەیانەوێت شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکە دەستپێبکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب