
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی "دیستان کۆمان"، زیاتر لە 59٪ی فەرەنسی و ئەڵمانییەکان، 56٪ـی بەریتانییەکان و 47%ـی پۆڵەندییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە "دیکتاتۆر" وەسف دەکەن.
بۆچی گرنگە: ئەنجامدانی ئەم ڕاپرسییە دوای هەڵوێستەکانی ترەمپ بەرامبەر بە ئۆکراینا دێت، کە هەوڵدەدات بە ئاگربەستی ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنێتەکایەوە، بەڵام ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕەتیکردەوە بەبێ ئەوەی گەرەنتی سەلامەتی خاکەکەی، بەڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا ڕازی بێت. دواتریش ترەمپ وەک کاردانەوە سەرجەم هاوکارییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکای بۆ ئۆکراینا ڕاگرت.
کاردانەوەکان: لە بەرامبەردا، وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە و بەڵێنیان دا هاوکاریی و پشتیووانی سەربازی پێویستی بۆ دابین بکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ڕاپرسییەکەی دامەزراوەی دیستان کۆمان، 35٪ـی فەرەنسییەکان خۆشەویستی و هاوسۆزییەکی زۆریان بۆ زێلێنسکی هەیە، تایبەت دوای ئەوەی ترەمپ گفتوگۆیەکی تووندی لەگەڵ زێلێنسکی کرد لە کۆشکی سپی و دواتریش دەری کرد.
زانیاریی زیاتر: ڕاپرسییەکە پرسیارێکی دیکەی لەخۆگرتووە لەبارەی پاڵپشتی وڵاتان لە ئۆکراینا کە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدراوە و تەمەنی دەنگدانیش دیاریکراوە، دەرکەوتووە 66%ـی پۆڵەندی و بەریتانییەکان،57%ی فەرەنسییەکان، 54%.ی ئەڵمانییەکان دەیانەوێت وڵاتەکانیان بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا، تەنانەت بەبێ پشتیووانی ئەمریکاش.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات