ئاڤا نیوز
بەهۆی قیرتاو نەکردنی بەشێکی کۆڵانەکانی، دانیشتوانی ناحیەی خورماڵ ناڕەزایەتی دەردەبڕن و دەڵێن هاوینان تەپوتۆز و زستانان قوڕ و چڵپاو هەراسانی کردووین.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی ناحیەی خورماڵ بەهۆی ئەوەی بەشێکی کۆڵانەکانیان تا ئێستا قیرتاو نەکراوە ناڕازین و لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن دوای چەندین ساڵ دەستی خزمەتگوزارییان پێ بگات و شەقام و کۆڵانەکانیان بۆ قیرتاو بکەن.
لێدوانی فەرمی: جەزا تەحسین، یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکی قەڵا، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئێمە نزیکەی سەد ماڵین لەم گەڕەکە کە کۆنترین گەڕەکی خورماڵە و لەسەر قەڵای گەڕاو هەڵکەوتووە." ئەم گەڕەکە ماڵی چەندین کەسایەتی دیاری تێدا بووە ، بەڵام تاکە گەڕەکین قیرتاومان بۆ نەکراوە، قوڕ و چڵپاوی زستان و تەپوتۆزی هاوین بێزاری کردووین، بۆیە داواکارین گەڕەکەکەی ئێمەش قیرتاو بکرێت."
نیگەرانیشی دەربڕی لەوەی کە پڕۆژەی ئاوی خورماڵ نزیکە لێیانەوە و هەندێک جار قوڕاوی کۆڵانەکان تێکەڵ بە ئاوی پڕۆژەکە دەبێت. هەروەها ئاوی گەڕاو و ئاوی گەنجان، کە هەردووکیان ناوچەی گەشتیارین، لەناو گەڕەکەکەیاندان و ڕۆژانە گەشتیار ڕوو لە گەڕەکەکەیان دەکات، بۆیە پێویستە خزمەتگوزارییەکانی بۆ تەواو بکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئوسامە سەبری، سەرۆکی شارەوانی خورماڵ، بە ئاراس ڕەفیق پەیامنێری ئاڤای وتووە، قیرتاوکردنی ئەو گەڕەکە و چەند پڕۆژەیەکی تری خورماڵ لە کاتی سەردانی دووەمجاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە 30ـی حوزەیرانی 2024 ڕەزامەندی لەسەر دراوە. هەندێک ڕۆتیناتی کارگێڕی ماوە لە وەزارەتەکاندا، ئەویش تەواو ببێت ئێمە ئامادەین قیڕتاوی بکەین، مافی ڕەوای خۆیانە کاریان بۆ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خورماڵ چەندین شوێنی گەشتیاری جوانی تێدایە وەک مزگەوتی گەورە، قەڵای خورماڵ، گەنجان، گەڕاوەکە، زەڵم، ئەحمەد ئاوا، بەڵام بەداخەوە وەکو پێویست خزمەت ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری تۆمەتبارەکەی شێخان ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە دەدەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کەس لە کاتی ڕاوکردن لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران