حەماس: پێشوازی لە کشانەوەی ترەمپ بۆ پێشنیازی ڕاگواستنی فەڵەستنییەکان دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 ئازار

دیمەنی وێرانی غەززە و ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەی بەهۆی جەنگەوە. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
حەماس پێشوازیی لە پاشەکشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بانگەوازی ڕاگواستنی دانیشتوانی کەرتی غەززە دەکات.
چیڕۆکی سەرەکی: بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی غەززە دوای وێران بوونی بەهۆی جەنگەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی ڕاگواستنی دانیشتووانەکەی بۆ وڵاتانی عەرەبی وەک میسر و ئوردن کرد، بەڵام لەلایەن هەردووک وڵاتەوە بەفەرمی ڕەتکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ''ئەگەر لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕەنگدانەوەی پاشەکشەی ئەو بێت لە ئاوارەبوونی دانیشتووان، ئێمە ئەوە بەرز دەنرخێنین، داوایشی لە ترەمپ کرد فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ترەمپ لەگەڵ مایکڵ مارتن، سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا کۆوویەوە و جەختی لەوەکردەوە، کە نایەوێت فەڵەستینییەکان لە غەززە دەربکات، ئەم قسەیەش ڕاستەوخۆ پێچەوانەی بیرۆکەیەتیی کە سەبارەت بە کەرتی غەززە پێشکەشی کردبوو.
لە لایەکی دیکەوە: ستیڤ ویتکۆف نێردراوی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە دەوحە کۆبوویەوە، پەسەندکردنی پلانی عەرەبی بۆ بوونیادنانەوەی کەرتی غەززە و ئاگربەست و چارەی دوو دەوڵەت دووپاتکرایەوە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: لە 4-3-2025، وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی پلانی میسریان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پەسەندکرد بەبێ ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەی، کە تێچووی ئەم پلانە 53 ملیار دۆلار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب