وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ ئاڤا: چاودێری ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 ئازار

بارەگای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕێککەوتنەکەی ئیدارەی نوێی سووریا و هەسەدە ڕادەگەیێنێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوان بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، یەکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانی سووریا ئامانجی سەرەکی ئیدارەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بوو، تا لە کۆتاییدا لە 2025-03-10، ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵی لە نێوان مەزڵووم عەبدی و شەرع واژۆکرا کە هێزەکانی هەسەدە دەخاتە نێو هێزی بەرگری سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕێگەی ئیمێڵەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئیدارەی نوێی سووریا و هەسەدە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەی بەم دواییانە لە نێوان ئیدارەی نوێی سووریا و هەسەدە کراوە بە وردی و بێ کەموکوڕی چاودێری جێبەجێکردنی خاڵەکانی دەکەین.
- چاوەڕێ دەکەین ئەم ڕێککەوتنە خزمەت بە یەکپارچەیی خاکی سووریا بکات، بەجۆرێک یەک ئیدارە سووریا بەڕێوە ببات و ڕێگە بە دروست بوونی گرووپی چەکداری لە ناوچەکە نەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا ئامانجی پاککردنەوەی سووریایە لە هەموو جۆرە تیرۆر و تیرۆریستان، هاوکات دڵنیابوون لەوەی کە مەترسی لەسەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ دروستنەکات بە تورکیاشەوە.
- تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە ئیرادەی تورکیادا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نییە بە هەمان سیاسەتی پێشوو بەردەوام دەبین.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب