
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی پلەی یەکەمی پاڵەوانییەتی گۆڵف لە فلۆریدا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی خۆی سەرپەرشتی هێرشی سەر حووسییەکانی یەمەنی کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، واشنتنی جێهێشتووە و بەرەو فلۆریدا ڕۆیشتووە بۆ ئەنجامدانی یاری گۆڵف.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ دوای ئەوەی سەرپەرشتی هێرشی ئەمریکای لە یەمەن بۆسەر حووسییەکان کردووە، دۆناڵد ترەمم بە ستافەکەی وتووە، من ماندووم دەڕۆمەوە بۆ فلۆریدا تۆزێک جەوم دەگۆڕم و یاری گۆڵف دەکەم.
زانیاریی زیاتر: هەر گەیشتووەتە یاریگای یاری گۆڵفەکە پاڵەوانێتییەکی کردووەتەوە و دوای پاڵەوانێتییەکە لە ئەکاونتی خۆی لە تروس سۆشیاڵ پۆستی کردووە و دەڵێت، پاڵەوانێتی یاری گۆڵفم بردەوە و ڕەنگە دواجار بێت، شانازییەکی زۆر گەورەیە بۆم و سوپاسی ستاف و یاریزانە بەتواناکانی گۆڵف دەکەم بەشدارییان لەم پالەوانێتییەدا کرد و بۆ خۆمان جەوێکمان گۆڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە شەشەم جارە لە ماوەی دوو مانگی دەستبەکاربوونی ترەمپ بۆ یاریکردن لە واشنتنەوە دەچێتەوە بۆ فلۆریدا، ئەمریکییەکانیش بە تەنزەوە دەڵێن سەرۆک هەرچی مەسرەفی حکومەتە ڕایگرتووە و دەڵێت بارگرانییە لەسەرمان کەچی ئەو باجەی دەیدەین بەشی گەشتەکانی سەرۆک ناکات بۆ ئەوەی یاری گۆڵف بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین