
وێنە ژمارەیەک لەو سەرکردانەی کە لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل کوژراون
ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ژمارەیەک بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس کوژران، لەنێویاندا دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دوو بریکاری وەزارەت و بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆی لە غەززە تێدایە.
وێنە گەورەکە: درەنگانێکی شەوی رابردوو، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشێکی فراوانی کردەوە سەر کەرتی غەززە، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 330 کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون، لەنێو کوژراوەکاندا چەند بەرپرسێکی پلە باڵای حەماس هەن.
زانیاری بەدەستهاتوو: سەرچاوەکانی هەواڵی نزیک لە حەماس ڕایانگەیاندووە، "لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی غەززە، ژمارەیەک بەرپرسی پلە باڵای بزووتنەوەی حەماس کوژراون".
سەرچاوەکەی حەماس ڕایگەیاندووە دیارترین ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا کوژراون ئەمانەن:
- ئەبو عوبەیدە جەماسی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس و سەرۆکی لیژنەی فریاگوزاری
- عیسام دەعالیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس و ڕاوێژکاری پێشووی ئیسماعیل هەنییە و سەرۆکوەزیرانی ئێستای غەززە
- بەهجەت حەسەن ئەبو سوڵتان، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە غەززە
- مەحموود ئەبو وەتفا، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی سەر بە حەماس
- ئەبو عومەر ئەلخیتی، بریكاری وەزارەتی داد لە كەرتی غەززە
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، هەڕەشەی بەردەوامیدان بە هێرشەکانیان بۆسەر کەرتی غەززە دەکات و دەڵێت: "هێرشەکانمان ناوەستێنین تا ئەو کاتەی حەماس سەرجەم بارمتەکانی ئیسرائیل ئازاد نەکات و هەموو ئامانجەکانمان لەم جەنگە بەدی نەهێنی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب