
سەربازە ئازادکراوەکانی ئۆکراینا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتن، یەکێک لە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کرا.
چیرۆکی سەرەکی: بە نێوەندگیری ئیمارات هەریەک لە ڕووسیا و ئۆکراینا یەکێک لە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان لە ماوەی جەنگی سێ ساڵەی نێوانیان ڕاگەیاند و 372 دیل لە نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕیان پێکرا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکیش لە پەیامێکدا بەڵێنی گەڕاندنەوەی هەموو دیلەکان بۆ نیشتیمان، بە گەلی ئۆکراینا دەدات.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: "بەشی زۆری ئەو سەربازانەی ئازاد کران بریندارانی تووندی جەنگ بوون، بەڵێن دەدەم هەموو سەربازانی وڵات لە هێزی ئاسمانی و زەمینی و دەریایی و ئەو جەنگاوەرانەی لە پێناو نیشتیمان جەنگان بۆ نێو خانەوادەکانیان بگەڕێنینەوە."
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئازادکردنی 22 برینداری قورسی لە دەرەوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕاگەیاند و ئەم هەنگاوەی وەک پیشاندانی " نیازپاکی " بۆ ئاشتی ناوزەند کرد.
بۆچی گرنگە: ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، هەنگاوێكی گرنگ قۆناغی دانوستانەکانی ئاشتی و ئاگربەست دەباتە پێشەوە. هەروەها کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی سێلایەنەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و ئەمریکا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین