
سوپای سوودان بەردەوام لە پێشڕەوی بۆ گرتنەوەی تەواوی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەستی هێزەکانی پشتیووانی خێرادان
ئاڤا نیوز
بەپێی بڵاوکراوەی سەرچاوە سەربازییەکان، سوپای سوودان نزیکبووەتەوە لەکۆنترۆڵکردنی تەواوی خەرتوومی پایتەخت و هێزەکانی پشتیووانی خێراش لەپاشەکشەدان.
چیرۆکی سەرەکی: شەڕی چەکداری لە سوودان لە نیسانی ساڵی 2023ـەوە لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستیپێکردووە و بەردەوامە، بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجامی ئەو شەڕەی تاوەکو ئێستا درێژەی هەیە، زیاتر لە 20 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 14 ملیۆن کەسی دیکەش ئاوارەبوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 22-3-2025 سوپای سوودان، هەریەکە لە بانکی ناوەندی و تاوەرەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی و بانکی سەحل و سەحرای کۆنترۆڵکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای سوودان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی سوپا کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە و سەرجەم وەزارەتەکانی ناوەندی پایتەختیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: زافر عومەر، فەرماندەی ناوچەی سەربازی ئومدەرمان ئاشکرایکرد، هێزەکانی سوپا گەڕەکەکانی نەخیل، بوستان و ئوم بەدەتسەبیلیان لە ڕۆژئاوای ئومدەرمان لە هێزەکانی پشتیوانی خێرا پاککردەوە.
باکگراوند: هێزی پشتیوانی خێرا هەزاران ئەندامی هەیە و مێژووی دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی پێشووی سوودان، ئامانج لە دروستبوونی ڕووبەڕبوونەوەی یاخیبووانی دارفۆر بوو لەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب