
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە چیتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق مامەڵە لەگەڵ سەرکردایەتی ئێستای بزووتنەوەکە نەکات، چونکە دەستلەکارکێشاوەن و مامەڵەکردن لەگەڵیان نادروستە.
وێنە گەورەکە: ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو ئاڕاستەی جیاوازدا دابەش بووە، گۆڕانی "گەڕەكی كوردسات" دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەرییەتی و "گۆڕانی گردی زەرگەتە"ش ڕێنمایی لە چیا نەوشیروان مستەفاوە وەردەگرێت، بڕیاریش بوو پێش 11ـی ئەم مانگە هەردوو ئاڕاستەکە ڕێکبکەون و کۆنگرەی نوێی ئەو بزووتنەوەیە ببەستن.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر سکاڵایەکی هۆشیار عومەر، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان کۆدەبێتەوە کە دژی سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان تۆماریکردووە.
زانیاریی زیاتر: هۆشیار عومەر لە سکاڵاکەیدا سێ داواکاریی ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی کردووە ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە 11ـی ئەیلولی 2024 بە نادروست لە قەڵەم بدرێت کە مۆڵەتی داوە بە سەرکردایەتی ئێستای گۆڕان بۆ ئەوەی دوای دەستلەکارکێشانەوەشیان، شەش مانگ لە کارەکانیان بەردەوام بن (واتە تا 11ـی ئازاری 2025).
دووەم: بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی لە 2024-07-24، بە نادروست لە قەڵەم بدرێت کە بەهۆیەوە هەموو ڕێکارە دادوەرییەکان بەشێوەی کۆتایی دژی (تۆمەتبار دانا ئەحمەد مەجید شاسوار) ڕاگیراون.
سێیەم: فەرمانێکی سالاری دەربکرێت و هەموو ڕێکارەکانی فەرمانگەی کاروباری حیزبەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕابگیرێت کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرکردایەتی حیزبەکە گرتوونیەتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
10 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری تۆمەتبارەکەی شێخان ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە دەدەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کەس لە کاتی ڕاوکردن لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران