
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکانی ئەمڕۆی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنانەوە بۆ سەر ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حزبوڵڵا و دەڵێت، هیچ دەستدرێژییەک بۆسەر خاکی ئیسرائیل بەبێ سزا نابێت.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل، ئەوەی دووەمیان بەردەوام بووە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان، سووپای ئیسرائیل دەڵێت، ئامانجیان لەو هێرشە ئاسمانیانە کردنە ئامانجی ئەو گرووپانەی حزبوڵڵایە کە ئاگربەست پێشێل دەکەن.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند:
٠ ئەوانەی هێشتا نازانن چی لە دۆخی ئێستای ناوخۆی لوبنان هاتووەتە ئاراوە، ئەمڕۆ نموونەیەکی دیکە تۆڵەکردنەوەی ئێمەیان بینی.
٠ هاوکێشەکە گۆڕاوە، ئەوەی پێش هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر ڕوویدا دووبارە نابێتەوە. ئێمە ڕێگە بە هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانمان نادەین.
٠ ئێمە بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و هێرش دەکەینە سەر هەر شوێنێکی لوبنان کە بزانین هەڕەشەیە بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حزبوڵڵا ڕایگەیاند، دووپاتیدەکەنەوە پابەندن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ڕەتیدەکەنەوە هیچ دەستێکیان لە هەڵدانی ئەو موشەکانە هەبێت کە ئەمڕۆ لە باشووری لوبنانەوە بۆ ئیسرائیل هەڵدران.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست، دەبوو تا ڕۆژی 18ـی شوبات ئیسرائیل لە تەواوی خاکی لوبنان بکشێتەوە، بەڵام هێشتا سووپاکەی لە پێنج ناوچەی لوبنان هێشتووەتەوە. هاوکات، دەبێت حزبووڵڵا بنکە و هێزەکانی لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل دووربخاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین