
ژمارەیەک هاووڵاتی لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی دیمەشق کۆبوونەتەوە
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق داوای لە سەرجەم هاووڵاتیانی دەکات بەپەلە وڵاتەکە بەجێبهێڵن و هۆشداری دا لە زیادبوونی ئەگەری هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکان و دامەزاوەکان لە جەژنی ڕەمەزاندا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاووڵاتیانی ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری زیادبوونی هێرش لە کاتی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا کە لەوانەیە باڵیۆزخانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە گشتییەکانی سووریا لە دیمەشق بکرێنە ئامانج. شێوازی هێرشەکانیش بریتیین لە هێرشی تاکەکەسی، چەکداری، یانیش بەکارهێنانی تەقەمەنی.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، هۆشدارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئاستی چوارەمدایە کە گەشت مەکەن. ئەم ئامۆژگارییە بە هۆی مەترسییە گەورەکانی تیرۆر، نائارامی مەدەنی، ڕفاندن، بارمتەگرتن، ململانێی چەکداری و دەستبەسەرکردنی نادادپەروەرانەیە.
- باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا لە ساڵی 2012ەوە کارە دیپلۆماسییەکانی لە دیمەشق ڕاگرتووە، واتە ناتوانێت هیچ خزمەتگوزارییەکی کونسوڵگەری ڕۆتینی و فریاگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە سووریا بکات.
- باڵیۆزخانەکە ڕوونی کردووەتەوە کە کۆماری چیک نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکات لە سووریا، داواش لە هاووڵاتیانی ئەمریکا دەکات کە پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلە هەیە پەیوەندی بە بەشی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوە بکەن لە باڵیۆزخانەی چیک.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب