
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن ئومێدەوارە پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا هەنگاوێکی ئەرێنی بێت بۆ هێنانەکایەی سووریایەکی گشتگیر کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممەی ڕابردوو حکومەتی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر پێکهێنرا، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریاش ڕایگەیاند، بەڵێن دەدات دۆسیە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە مافەکانی مرۆڤەوە هەیە، چارەسەریان بکات.
لێدوانی فەرمی: تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا بە تەواوی ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە و سەرکوتی بکەن، هەروەها چەکدارانی بیانی لە هەموو دامەزراوە فەرمییەکان دووربخەنەوە و ڕێگەش نەدەن ئێران و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە، خاکی سووریا بۆ ئامانجەکانیان بقۆزنەوە.
- دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا هەنگاوی پێویست بۆ لەناوبردنی چەکی کیمیایی سەردەمی ئەسەد بگرنەبەر.
- دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا هاوکاربن لە گەڕانەوەی هاووڵاتیانی ئەمریکا و گەرەنتیکردنی ئازادیی کەمینە ئاینیی و نەتەوەییەکانی سووریا.
لە چاودێریکردنی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی سووریا بەردەوام دەبین و لەسەر بنەمای ڕەفتارەکانیان، ڕێکار دەگرینەبەر.
گۆڕانکاریی لە سیاسەتی ئەمریکادا بەرامبەر دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا مەرجدارە بەو هەنگاوانەی باسمان کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب