ترەمپ بۆ ئێران و حوسییەکان: هێشتا ماویەتی ئازاری ڕاستەقینەتان پێبگات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 ئازار

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی ئەوە لە حوسییەکان دەکات کە ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا نەوەستێنن، ئەوا هێرشی زیاتر و سەختتریان دەکەنە سەر.
بڵاوکراوەی فەرمی: ترەمپ لە نووسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ دەڵێت، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زیانی زۆریان بە توانا مرۆیی و سەربازییەکانی حوسییەکان گەیاندووە و لەم هێرشانەش بەردەوام دەبن.
- ترەمپ هۆشداری دەدات بە حوسییەکان و بە ئێران لە پاڵپشتیی لە حوسییەکان دەکات کە ئەوەی تا ئێستا بووە 'ئازاری ڕاستەقینە' نەبووە.
دەقی نووسینەکەی ترەمپ:
"تیرۆریستانی حوسی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانەوە زۆر لاواز بوون.
- "زۆر لە شەڕکەران و سەرکردەکانیان ئیتر لەگەڵمان نین. ئێمە هەموو ڕۆژ و شەوێک هێرشیان دەکەینە سەر - بەهێزتر و بەهێزتر. تواناکانیان بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتییەکان و ناوچەکە بە خێرایی لەناو دەچن".
-"هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ئەوان ئیتر نەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئازادیی هاتوچۆی دەریایی".
- هەڵبژاردنەکە بۆ حوسییەکان ڕوونە، تەقەکردن لە کەشتییەکانی ئەمریکا بوەستێنن، "ئێمەش تەقەکردن لە ئێوە دەوەستێنین". بە پێچەوانەوە، "ئێمە تازە دەستمان پێکردووە و ئازاری ڕاستەقینە هێشتا نەهاتووە، هەم بۆ حوسییەکان و هەم بۆ سپۆنسەرەکانیان لە ئێران."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب