ئامادەکردنی لیستی مووچە تەواو بوو، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 17 نیسان

لیستی مووچە و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەگەڵ خۆیان دەیبەنە بەغدا و لەوێ وردبینیکردن و ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە بەچڕی کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار، میزان موراجەعە و ناردنی داهاتی مانگی سێ دەکات، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچە لە بەغداوە بێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکرێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممە، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ خۆیان لیستی مووچە ببەن.
- ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینان تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی نەماوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئاڤا پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردێت بۆ بەغدا، لیستەکەش هاوشێوەی مانگی سێیە، هەندێ گۆڕانکاریی بچووک کراون، بۆ نموونە ئەو فەرمانبەرانەی ئەم مانگە خانەنشین بوون ناویان لە لیستی مووچە دەرهێنراوە.
- کێشەیەکی ئەوتۆ لەبەردەم خەرجکردنی پارە نییە و چاوەڕوان دەکرێت وردبینیکردن زوو تەواو بێت و پارە زوو بنێردرێت.
- لەگەڵ گەیشتنی لیستی مووچە، لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن و ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەستپێدەکەن، ڕێککارەکان لە بەغدا هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوون و چەند ڕۆژێکیان پێدەچێت.
- پێشبینی دەکرێت پێش تەواوبوونی مانگی چوار، پارە بنێردرێت و دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە