بۆ یەکەمجار حکومەتی نوێی سووریا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات
- جیهان
- 25 نیسان

شاندی حکومەتی سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای حکومەتی سووریا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە سەردانی ئەمریکای کرد و بۆ یەکەمجار بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا ئەنجامدا بۆ تاتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سیاسی و مرۆیی لە سووریا. ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ یەکەمجار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش بەشداریکردنی لە دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش، شەیبانی بەشداریی لە مەڕاسیمی بەرزکردنی ئاڵای نوێی سووریا کرد لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک.
پەیامی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە دانیشتنەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند:
٠ دوای هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە پاڵ ئاڵای 193 وڵاتدا بە خۆشحاڵیەوە قسەتان بۆ دەکەم. ئەم ئاڵایە نوێنەرایەتی هێمای گۆڕانکارییە دوای چەندین ساڵ لە ئازار و قوربانی.
٠ فڕۆکەکان لە سووریا لەبری بەرمیلە بۆمب گوڵ دەخەنە خوارەوە.
٠ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕووبەڕووی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر بووینەوە کە هەڕەشە بوو بۆ سەر ناوچەکەمان.
٠ حکومەت گرووپە چەکدارەکانی یەکخستووە و کۆتایی بە سەردەمی گرووپگەرایی هێناوە.
٠ بەم زووانە دەستەی دادپەروەری ڕاگوزەری و دەستەی بێسەروشوێنان ڕادەگەیێنین.
٠ سوریا هەمەچەشنە، بەڵام دابەشکراو نییە بەسەر تایفە و کەمینەکان، بەشێک لە جوولەکەکانی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێم بۆ یەکەمجار گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان و سەردانی شوێنی پەرسگاکانیان کرد.
زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دیمەشق دێت بۆ کەمکردنی سزاکانی ئەمریکا و نێودەوڵەتی کە بەسەریدا سەپێنراوە، لە کاتێکدا پشتڕاست نەکراوەتەوە ئایا شاندی سووریا هیچ دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەبێت یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین