میدیاکانی تورکیا: پەکەکە لە کۆتایی مانگی نیسان کۆنگرە دەبەستێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 نیسان

لۆگۆی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە لە میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکرێت کە پەکەکە لە کۆتایی مانگی نیساندا کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، لەسەرەتای مانگی نیسان ئاڤا لە زاری پەرلەمانتاریکی دەم پارتییەوە ئەوەی بڵاوکردەوە کە تا 15-5 پەکەکە کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و پرۆسەکە دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاویکردووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت پەکەکە تاکۆتایی ئەم مانگە بڵاوکراوەیەک سەبارەت بە بەستنی کۆنگرە و خۆهەڵوەشاندنەوەی بڵاوبکاتەوە، دواتر قۆناغی ڕادەستکردنەوەی چەکەکانیان دەست پێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی سی ئێن ئێن تورک باس لەوە دەکات کە ئەگەری هەیە تاکۆتایی مانگی نیسان، پەکەکە کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە.
- لە سەرەتای مانگی نیسان، محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەوەی بە ئاڤا ڕاگەیاند، تاوەکو 15-5 پەکەکە کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و خۆی هەڵدەوەشینێتەوە، دواتریش دۆسیەی پرۆسەی ئاشتی دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، پەکەکە چەکەکانیان دەگەیەننە ئەو خاڵانەی کە یەکینەکانی هەواڵگری لە عێراق و سووریا بڕیاری لەسەر دەدەن.
ئەمەش بزانە: سەرجەم چەکەکانی پەکەکە لە یەکینەکانی هەواڵگری عێراق، سووریا و تورکیا تۆمار دەکرێن، لەبەر ئەوەی هەواڵگری تورکیا زانیاریی لەسەر ژمارەی چەکەکانی پەکەکە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب