شەرع: تاوەکو ئیسرائیل لە سووریا نەکشێتەوە دانوستانی ئاشتی ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 نیسان

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دوپاتیکردەوە، پێش کشانەوەی ئیسرائیل هیچ قسەیەک لەسەر ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ناکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەردانەکەی کوری میڵز، سیناتۆری ئەمریکی بۆ سووریا لە هەفتەی ڕابردوو، داوای لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کردووە کە هەوڵی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بدەن و پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە، بەڵام شەرع چەند مەرجێکی هەبووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە سیناتۆری ئەمریکی کە بەم دوایانە سەردانی دیمەشقی کردبوو ڕایگەیاندووە، ''ئێمە بە هیچ شێوەیەک دانوستان و هەوڵی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل نادەین تا ئەو کاتەی بە تەواوی لە خاکی سووریا دەکشێتەوە''.
زانیاریی زیاتر: شەرع داوای لە ئەمریکا کردووە کە فشارەکانی بۆ سەر ئیسرائیل زۆرتر بکاتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا کە بووەتە هۆی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو کوری میڵز، سیناتۆری ئەمریکی سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووە و تێیدا باسی هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر سووریا و ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل و گەیاندنی هاوکاری بۆ بووژاندنەوەی ئەو وڵاتە کرا.
باکگراوند: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە ساڵی ڕابردوو، ئیسرائیل ئەمەی بە دەرفەت زانی تەواوی چیای حەرمون و ناوچەی پارێزراوی لە سووریا داگیر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات