
شاری جەرمانا لە سووریا کە بە چەکدار تەنراوە
ئاڤا نیوز
گرژییەکان لە پارێزگای ریفی دیمەشق سووریا بەردەوامن و ژمارەی کوژراوانیش لەنێوان هێزەکانی حکومەت و ئەندامانی پێکهاتەی دروزەکان بۆ 56 کەس بەرزبووەوە.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە لە شارەکانی جەرمانا و ئەشرەفییە سحنایا لە پارێزگای ریفی دیمەشق شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی دروز و هێزەکانی حکومەت بەردەوامە، دوێنێش ئیسرائیل بۆ پشتیوانی دروزەکان چەندجارێک هێزەکانی سووریای لەو دوو شارە کردە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لە تازەترین پێشهاتدا و لەسەر ڕێگەی دیمەشق-سویدا نۆ ئەندامی دروزەکان کەوتوونەتە کەمینی هێزەکانی حکومەتەوە و سەرجەمیان لەسێدارە دراون، بەوەش تائێستا 15 ئەندامی دروزەکان لەو ڕێگایەدا کوژراون.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوو 15 چەکداری دیکەی دروزەکان و 26 سەرباز و ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سووریا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب